سەرۆكایەتی كۆماری عێراق واژۆیكرد لەسەر یاداشتی لەسێدارەدانی زیاتر لە 340 سزادراو لە دادگاكانی عێراق لە دۆسێی تیرۆر و تاوان بەپێی دەستوور و یاسا.
سەرچاوەیەك بۆ سۆمەریەنیوز رونیكردەوە پەسەندكردنی یاداشتی لەسێدارەدانی ئەو كەسانە لە دوای وردبینی لایەنەكانی بڕیارەكە بووە لەلایەنی دەستووری و یاساییەوە.
راشیگەیاند سەرۆكایەتی كۆمار بەردەوامە لەسەر پەسەندكردنی ئەو یاداشتی سزایانەی بۆی رەوانە دەكرێت بە پێی دەستوور و یاسا.
وتیشی: زۆر بە وردی و هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسێیەدا دەكرێت دوور لە هیچ رەهەندێكی دیكە.
خەڵك- بەشی هەواڵ