شەوی رابردوو چەكدارەكانی داعش هێرشیانكردە سەر خۆرهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین لە باكوری عێراق.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە لە ئەنجامی هێرشی چەكدارانی داعش شەڕ و پێكدادانی توند لەنێوان داعش و چەكدارەكانی حەشدی شەعبیدا سەریهەڵداوە لە ناوچەی عیس لە خۆرهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین لە باكوری عێراق.
بەپێی زانیارییەكان 11 چەكداری حەشدی شەعبی لە شەڕەكەدا كوژراون كە یەكێكیان فەرماندەیە و ژمارەیەكی زۆرتریش بریندار بوون.
ئەم هێرشەی داعش لە كاتێكدایە لە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو داعش دوو هێرشی خۆكوژی لەنێوەڕاستی بەغدای پایتەخت ئەنجامدا بەهۆیەوە زیاتر لە 30 كەس كوژران و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش بریندار بوون.
لەلایەكی دیكەوە چەكدارەكانی داعش لە پارێزگای ئەنبار هێرشیان كردە سەر كاروانێكی سوپای عێراق.
خەڵك- بەشی هەواڵ