سەردێر

“دەروازەی عەرعەر بووەتە مەترسی”

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: تیرۆریستان لەڕێگەی دەروازەی عەرعەری سنووری سعودیەوە دێنە ناو خاكی عیراقەوە.

مەهدی تەقی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕایگەیاند، ژمارەیەك تیرۆریست لەڕێگەی دەروازەی عەرعەری سنووری سعودیەوە هاتوونەتە ناو خاكی عیراقەوە.

وتیشی، پێویستە لەسەر هێزە ئەمنییەكان تەواوی دەروازەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، سەرجەم ئەو كەسانەی لەو ڕێگەیەوە دێنە ناو خاكی عیراق پشكنینیان وردیان بۆ بكرێت، چونكە بووەتە جێگەیەك بۆ هاتنە ناوەوەی تیرۆریستان و خۆكوژان.

ئەو ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕوونیشی كردەوە، ئەو پێشێلكارییە ئەمنییەی كە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەغدا ڕوویدا، بەرپرسیاریەتییەكەی دەكەوێتە ئەستۆی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و لەبەر ئەوەی كۆنتڕۆڵی دۆخی ئەمنی بەپێی پێویست نەبووە.

خەڵك – بەشی هەواڵ