خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 778 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1546 كەسیش چاكبوونەتەوە و 4 حاڵەتی مردنیش هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 37 هەزار و 785 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 778 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 113 سلێمانی 8 و هەولێر 3 حاڵەت و دهۆك 38 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 1546 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 248 و هەولێر 320 و دهۆك 376 و كەركوك 73 كەس چاكبوونەوە.
ڕاشیگەیاندووە، 4 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لەوژمارەیەش تەنها 1 حاڵەتی لە هەولێر تۆماركراوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 12998 كەس.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ڕێژەی چاكبوونەوە لە سەرتاسەری عیراق بۆ 94.6 % بەرزبۆتەوە.