سەردێر

داوای هاوكاری و قەرەبووی قوربانیانی تاوانی دڕندانە دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووكردنەوەی دادپەروەرانە، كە هاوپەیمانێتیەكە لە ٢٧ ڕێكخراوی ناحكومی عێراقی پێكهاتوون، داوای قەرەبووكردنەوەی گشتگیر دەكەن بۆ قوربانیانی تاوانی دڕندانە، كە ئەنجام دراون لەماوەی ململانێی داعش لە عێراق.

هاوپەیمانیەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕیت سەبارەت بە قەیرانی بەردەوامی تەندروستی دەروونی لە ناوچەكەدا، كە بۆتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی خۆكوشتن لەنێو كۆمەڵگەی ئێزدیدا.

ئاشكراشی دەكات، كۆی ژمارەی ئەو ئیزدیانەی كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە لە ناوچەكانی باكوری عێراق زیادی كردووە بۆ ١١ كەس تەنها لەماوەی مانگی ڕابردوودا.

جەخت لەوەش دەكاتەوە، بەرپرسیارێتیەكی ئەخلاقی هاوبەشمان لەسەرە، كە دەبێت یارمەتی ڕزگاربووانی جینۆساید بدەین، ئەمەش بە پاڵپشتیكردنی ئەو كەسانەی دەناڵێنن بەدەست نەخۆشییە دەروونیەكانەوە، هەروەها كاركردن بۆ ڕێگریكردن لە خۆكوشتن.