خەڵك-بەشی هەواڵ
هێرشێكی مووشەكی كرایەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
تۆڕی )سپوتنیك( بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 23-1-2021، چەند مووشەكێكی كاتیۆشا ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كراوە و لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكاشەوە لە بنكەی سەربازی ڤیكتۆری، كە لە نزیك فڕۆكەخانەكەیە تێكشكێنراون.
بەپێی زانیارییەكان، دوای هێرشە مووشەكیەكە، هێزەكانی عێراق دەستیان بە پڕۆسەیەكی فراوانی گەڕان و پشكنین كردووە، بۆ دۆزینەوەی سەكۆی هەڵدانی مووشەكەكان.
ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند تەقینەوەیەك لە شاری بەغدا ئەنجامدران و دەیان هاووڵاتی كردە قوربانی.