خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران عیراق بڕیاریدا لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانكی ناوەندی بكات.
بەپێی نووسراوێك كە بۆ بانكی ناوەندی نێردراوە، داواكراوە ڕۆژی چوارشەممە 27/1/2021، مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی لەسەر داوای فالح ساری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی دانیشتنی ئەنجومەنەكە بێت.
جێی ئاماژەیە، لە نووسراوەكەدا باس لەوە نەكراوە كە بۆ چ مەبەستێك لێپرسینەوە لەپارێزگاری بانكی ناوەندی دەكرێت.