سەردێر

كەمترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لەعیراق تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار لەماوەی 6 مانگی ڕابردوودا كەمترین ژمارەی تووشبون و مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی لە سەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان 685 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوە كەمترین ئاستی تووشبوونە بە پەتاكە لەدوای 4ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە، كە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا وڵاتی گرتەوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەمڕۆ تەنها 7 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هاوكات 1567 كەس چاكبوونەتەوە.