سەردێر

داعش هێرشەكانی بەغدای كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

رێكخراوی داعش شەوی رابردوو بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە خۆكوژییەكانی شاری بەغدا راگەیاند.

رێكخراوی داعش لە مێدیای خۆی لە سۆشیال میدیا بەرپرسیارێتی هێرشە خۆكوژییەكانی شاری بەغدا وەئەستۆ گرت.

دوێنێ دوو هێرشی خۆكوژی بە دوای یەكدا لە بازاڕی گۆڕەپانی تەیەران لەنێوەڕاستی بەغدا كوژرانی 32 كەس و برینداربوونی 110 كەسی لێكەوتەوە.

ئەم هێرشانە بێ وێنەن لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، بۆیە كاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی سیاسی و جەماوەری لێكەوتەوە.

شەوی رابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ژمارەیەك فەرماندە و بەرپرسی ئەمنی و سەربازی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە لە كاردانەوەی هێرشەكاندا.