سەردێر

بەغدا، هێرشكرایە سەر كاروانێكی هاوپەیمانان

لە باشووری بەغدا، هێرشكرایە سەر كاروانی بارهەڵگرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەو هۆیەوە یەكێك لە كارمەندانی كۆمپانیایەكی ئەمنی برینداربوو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”بە بۆمبی چێنراو، كاروانێكی لۆجستی سەر بە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە خۆرئاوای بەغدا كرایە ئامانج”.

بە وتەی سەرچاوەكە”بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی پشتیوانی لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێگەی خێرا لە ئەبوغرێب تەقییەوە و بەو هۆیەوە كارمەندێكی كۆمپانیای ئەمنی برینداربوو”.

ناوبەناو لە خواروی بەغدا و شارەكانی باشووری عیراق، كاروانە لۆجستییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكرێنە ئامانج، بەڵام تائێستا لەو هێرشانەدا زیانێكی هێند گەورە بەر ئەو بارهەڵگرانە نەكەوتوون، بەو پێیەی زیاتر لە گەیاندنی پەیام دەچن لەلایەن هێرشبەرەكانەوە.

خەڵك- بەشی هەواڵ