سەردێر

كازمی فەرماندە ئەمنییەكان دەگۆڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی نزیك لە مستەفا كامی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕايدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی كازمی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان، گۆڕانكاریی گەورەی لە پۆستەكاندا لێكەوتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بە میدیاكانی ڕاگەیاند”كازمی گۆڕانكارییەكی گەورە لە پۆستە ئەمنییەكاندا دەكات و بڕیاریداوە بە تەواوەتی ڕێگە لە دەستوەردانی فراكسیۆنە سیاسییەكان بگرێت لە پۆستە ئەمنییەكان”.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی كازمی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان، هەریەك لە وەزیری ناوخۆ و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی پۆلیسی بەغدا و فەرماندەی ژمارەیەك فیرقەی پۆلیسی فیدراڵی ئامادەی بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە دوو تەقینەوەی خۆكوژى لە ناوچەكانی تەیران و و بابولشەرقی لە بەغدای پایتەخت، 32 كەس كوژراون و 110 كەسی تر برینداربوون.