خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئیدانەی تەقینەوەی بەغدا دەكات و دەڵێت، بەئامانجگرتنی دەستكەوتنە نیشتمانییەكان و خواست و هیواكانی گەلی عیراقە بۆ هێنانەدی ئاشتی و ئارامی.
سەرۆك كۆماری عیراق لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند”دوو تەقینەوە تیرۆریستییەكەی بەغدا لە دژی هاووڵاتیانی بێتاوان لەم كاتەدا، مانای ئەوە دەگەیەنێت كە گروپە ئیسلامییە تاریكپەرستەكان هەوڵدەدەن دەستكەوتە نیشتمانییەكان و خواست و هیوای گەلی عیراق دەدەن، لەپێناو هێنانەدی ئاشتی و ئارامی، بكەنە ئامانج”.
سەرۆك بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندووە”بە توندی دژی ئەو جۆرە هەوڵە لەیاسادەروانە دەبینەوە كە بۆ لەقكردنی ئاسایش و ئارامی وڵاتمان دەخرێنەگەڕ، داوا لە یەزدانیش دەكەین قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و هوای زووچاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین”.
ئەمڕۆ لە ناوچەی تەیەران لە بەغدای پایتەخت، دوو تەقینەوەی خۆكوژی ڕویداياندا و بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانیش، 28 كەس كوژراون و 88 كەسی تر برینداربوون.