سەردێر

لەبەغدا دوو تەقینەوە روویاندا

ئامارە سەرەتاییەكان: 12 كەس كوژران و 20ی دیكەش بریندار بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو تەقینەوە لە ناوچەی گۆڕەپانی تەیاران و دەروازەی خۆرهەڵات لە بەغدا ئەنجامدران كە كردەی خۆكوژی بوون.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان 12 كەس كوژران و 20ی دیكەش بریندار بوون و ئەگەری هەڵكشانی ژمارەی قوربانییەكانیش هەیە.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی عێراق باری نائاسایی لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی بەغدا راگەیاند بۆ پێشوازیكردن لە بریندارەكان و چارەسەركردنیان.

راشیگەیاند ئۆتۆمبێل و تیمەفریاگوزارییەكان بەخێرایی گەیشتوونە شوێنی رووداوەكان بۆ گواستنەوەی بریندار و قوربانییەكان.

ئەمە بەهێزترین كردەوەی تیرۆرستییە كە لە بەغدای پایتەخت روو دەدات لە دوای زیاتر لە سێ ساڵ.