سەردێر

وڵاتێك سەفەركردن بۆ عیراق قەدەغە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەبەر خراپی ڕەوشی ئەمنی لەو وڵاتانە، وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشوور، ماوەی سەفەركردن بۆ چەند وڵاتێك بۆ ماوەی 6 مانگی تر درێژدەكاتەوە.

ئەو وڵاتانەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشوورەوە دیاریی كراوە كە نابێت هاووڵاتیانی وڵاتەكە تا شەش مانگی تر سەفەری بۆ بكەن، وڵاتانی عیراق و سوریا و یەمەن و لیبیا و سۆماڵ و ئەفغانستان و هەندێك ناوچەی فلیپین وەك نیمچە دوورگەی زامبوانجا و دوورگەكانی سۆلۆ و باسیلان و تاوی تاوی لەخۆدەگرێت.

بڕیارەكەی كۆریای باشوور، دوای كۆبوونەوەی چل و دووی لیژنەی پێداچوونەوە بوو بە سیاسەتەكانی پاسپۆرت و لەو بارەیەشەوە ڕایگەیاند”تەنگژەی سیاسی و خراپی ڕەوشی ئەمنی و مەترسی تیرۆر، بۆ ماوەیەی زیاتر لەو وڵاتانەدا دەمێننەوە كە پێشتر باسكران”.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشوور، قەدەغەكردنی سەفەری بۆ ئەو ناوچانە لە مانگی تەمموزی ڕابردووەوە بۆ 31ی ئەم مانگە درێژكردبۆوە.
لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و موڵك و سامانیان، وەزیری دەرەوەی كۆریای باشوور بۆی هەیە، كۆتوپێوەند بسەپێنێت بەسەر بەكارهێنانی پاسپۆرت و ڕێگرتن لە سەردان و نیشتەجێبوون لە هەندێك وڵات و ناوچەی دیاریكراو.