سەردێر

زیاتر لە 820 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 823 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1813 كەسیش چاكبوونەتەوە و 9 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 36 هەزار و 692 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 823 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و دیالە و واست بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 277 و لە دیالە 92 و لە واست 83 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 44، هەولێر 14، و دهۆك 42 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1813 تووشبووی پەتاكە كردووە كە زۆربەیان لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی و سەڵاحەدین بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 9 كەس بەهۆی كۆرۆناوە.