سەردێر

وادەیەكی تر بۆ هەڵبژاردن دیاری كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای پێشنیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەنجومەنی وەزیرنی عیراق دەنگ لەسەر وادەیەكی تر دەدات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

بەپێی میدیاكانی عیراق، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگی لەسەر وادەیەكی نوێدا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و مانگی تشرینی یەكەمی داهاتووش وەك وادەیەك بۆ ئەنجاندانی پرۆسەكە دیاریكرا.

لە بەیاننامەیەكی كورتیشدا كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە هاتووە”ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی كازمی ئەنجامدا و لە كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامادە بوون”.

بەپێی نوسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانيش لە ڕێكەوتتی 17ی كانوونی دووەمی 2021 كە واژۆی جەلیل عەدنان خەڵەف سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی لەسەرە و بۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران نێردراوە، ئەنجومەنی كۆمسیاران دەڵێت”بەڕەچاوكردنی چەند كاروبارێكی گرنگ، پێیانوایە هەڵبژاردن بۆ شانزەی تشرینی یەكەمی 2021 دوابخرێت”.