سەردێر

عیراق تاقیكردنەوەی خوولی سێیەمی سەرەتایی و ناوەندی دواخست

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی خوولی سێیەمی سەرەتایی و ناوەندی ئەنجام بدرێت، بەڵام وەزارەتی پەروەردەی عیراق بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە تاقیكردنەوەكانی بۆ ڕۆژی دوو شەممە دواخست.

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریانداوە بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی خوولی سێیەمی پۆلەكانی شەشەمی سەرەتایی و سێیەمی ناوەندی لە ساڵی خوێندنی (2019 – 2020) بۆ ڕۆژی دوو شەممە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە پێدانی پشووی فەرمی بە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی دەوڵەت بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەڕۆژی یەك شەممەشەوە، بۆیە تاقیكردنەوەكان دەخرێننە ڕۆژی دوو شەممە 4- 1- 2021.