سەردێر

سەرای سلێمانی كۆنترین بینای ئیدارەی شار

خەڵک

سەرای سلێمانی دەكەوێتە ناوەڕاستی شارەوەو شەقامەكانی مەولەوی ، كاوە ، گۆران ، سابونكەران ، بێكەس و پیرمێرد بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
لە ساڵی ١٩٢٦- ١٩٢٨ لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی دروستکراوە کە پێکھاتووە لە دوو نھۆم و ٤٣ ژوور.

سەرای سلێمانی لە رابردودا شوێنی بایەخدانی ھاووڵاتیان و دەسەڵاتدارانی شارەکە بووە و زۆرێک لەفەرمانگە حکومیەکانی تیادا بووە، بێجگە لەوەی کە یەکەم حکومەتی کوردی لەسەراوە ڕاگەیەنراوە.

مامۆستا ڕەفیق ساڵح، مێژوونووس و شارەزا لەبواری بەڵگەنامەدا، لەبارەی مێژووی سەراوە دەڵێت، مێژووی سەرای سلێمانی بۆ سەردەمی بابانەکان دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی لەوەشکرد، لە سەرای سلێمانی لە 17-11-1918دا بۆ یەکەمجار لەمێژووی ھاوچەرخی کورددا مێجەر نوئێل مەندوبی سامی بەریتانی لە بەغدا، جاڕی بەمەلیکبونی شێخ محمودی حەفیدیدا وەک یەکەم مەلیکی کوردستان، کە ئەمە ڕووداوێکی گرنگە لەمێژووی شاری سلێمانی و کورددا.

فۆتۆ و ئامادەکردنی؛ شۆڕش وەهبی