سەردێر

خانووی ئەحمەد بەگی کوڕی ساڵح بەگی بابان

ئەم خانووە لە دەوروبەری ساڵانی ۱۸۷۵ بۆ ۱۸۸٠ دروست کراوە و دەکەوێتە گەڕەکی (گۆیژە)ی ناوەندی شار، کە یەکێکە لەو خانووە دێرینەکانی سەردەمی دروست بوونی شاری سلێمانی.

پانی دیوارەکانی نزیکەی مەترو چل سانتیمە و بە قووڕ دروست کراوە، چەند تاقێکی گەورەو جوان لە ناو خانووەکەدا هەن، کە لەسەردەمی خۆیدا باو بووە و دیمەنێکی جوانتری بە ژوورەکان بەخشیوە.

لەسەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوودا، سەعید بەگی کوڕی ئەحمەد بەگی بابان بەدیوارێکی نزم بەشێک لە خانووەکە جیا دەکاتەوە و سەرلەنوێ بەخشت دروستی دەکاتەوە .

خانووەکە بەشێکی دارووخاوە و بەشێکیشی تاماوەیەک بەر لەئێستا ماڵی تێدابووە.

ئامادەکردن و فۆتۆ / شۆڕش وەهبی