خەڵك-
بارینی بەفر دیمەنێكی جوان و دڵڕفێنی بەخشیوە بە ناوچەكانی كوردستان و ئەوەش وای لە گەشتیاران كردوو ڕوو لە ناوچە شاخاوییەكان بكەن بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش.
گوندی دێرێ-ی سەروو دەكەوێتە بناری چیای گمۆ لە ناوچەی سیوەیل لە سنووری شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، كە بەهۆی فێنكی و دڵڕفێنی كەشوهەوا و سروشتەكەیەوە لە هاویناندا گەشتیارێكی زۆر ڕووی تێدەكات و لە زستان-یشدا بەفرێكی زۆری لێ دەبارێت.
گوندەكە چەندین سەرچاوەی ئاوی سازگاری هەیە و خاوەنی چەندین جۆر سەوزە و میوە و زۆربەی ناوچەكە ڕەز و باخە و بەشێكی گوندنشینان بە كستوكاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریكن.