مۆزەخانەی سلێمانی دەكەوێتە سەر شەقامی سالم لە ناو شاری سلێمانی، لە ساڵی ١٩٦١ دا دامەزراوە و لەساڵی (۱۹۷۵) لەسەر نەخشەیەكی هۆڵەندی نۆژەنكراوەتەوە و بایەخی پێدراوە.
پارچە ئاسەواری سەردەمە جیاوازەکانی کوردستان و میسۆپۆتامیا و سەردەمی سۆمەرییەكان و بابلیەكان لەخۆ دەگرێت.
لەسەر ئاستی عێراقدا بە دووەم مۆزەخانە دادەنرێت، ئەو پارچە شوێنەواریانەی كە لە مۆزەخانەی سلێمانی دانراون، بەپێی ماوەكانی مێژووكۆكراونەتەوە و پۆلێن كراون بۆ بینینی گەشتیاران خراونەتەڕوو بە شێوەیەکی جوان.
کردنەوەی بەشی مۆزەخانەی منداڵان لەناو مۆزەخانەی سلێمانی بە یەکێک لە نوێترین و گرنگترین چالاکییەکانی مۆزەخانەی سلێمانی دادەنرێت ئەم بەشە تازەیە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە شوێنەوارناسان و پسپۆڕانی ئەو بوارەکراوەتەوە.
ئامادەکردن و فۆتۆ / شۆڕش وەهبی