سەردێر

خانوویەکی دێرین مێژووەکەی بۆ سەدەی 19 دەگەڕێتەوە

خەڵک

خانووی حسێنی حاجی ڕەشید، لە پارێزگای سلێمانی کە دەکەوێتە گەرەکی دەرگەزێن، مێژووی دروستکردنی بۆ سەدەی نۆزدە دەگەڕێتەوە.
سێ خانووی دڵگیر لەسەر یەک پارچە زەوی دروستکراون، بەڵام بە دیوار جیا کراونەتەوە خانووی یەکەم، لەسەر گۆشەکەیە داڕوخاوە تەنها چەند تاقێکی ماوە خانوی دووەم و سێەم ماڵی تێدایە و پارێزراوە.

لەساڵی ۲٠٠۵ دا، بە هەوڵ و هیمەتی مامۆستا عەبدول ڕەقیب یوسف لەڕووخان و لەناوچون پارێزراوە.
لە شوباتی 1980 دەزگای گشتی شوێنەواری عێراق و کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی بەغداد وێنەی ئەم خانووە و چەندین خانووی تریان گرتووە و هەر لەوکاتەوە ئەم خانووە بەخانووی کەلەپوری تۆمارکراوە.   ئەم خانووە ساڵانی پێشوو فرۆشراوە بە بازرگانێک بۆ ئەوەی بیکات بە باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی بۆ گەراجی ئۆرۆمبێل، بەڵام شوێنەواری سلێمانی ڕێی پێنەداوە و حکومەت ئەم خانووەی کڕییەوە و فەرمانگەی شوێنەوار ئیستملاكى کردووە، بەڵام لەبەر نەبوونی بودجە نەتوانراوە نۆژەن بکرێتەوە.

 هەردوو ئەندازیار ( فازل قەرەداغی ) و ( ڕێباز محەمەد ) دەرخستەیەکیان بۆی ئامادەکردووە و دراوەتە پارێزگاری سلێمانی تا بتوانرێت کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجامبدرێت

ئامادەکردن و فۆتۆ ـ شۆڕش وەهبی