سەردێر

هاوبەشیی پۆپجی مۆبایل لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئاشکرا کرا

خەڵک – تەکنەلۆژیا

پۆپجی مۆبایل (PUBG MOBILE)،کە یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایل لە جیهاندا، بە خۆشحاڵییەوە پەردە لەسەر 20 کەرەستەی نوێی بە ڕەنگدانەوەی لیۆنێل مێسی لە یارییەکەدا لادەدات. و یاریزانە ئەفسانەییەکەی تۆپی پێ یەکەم جار لە یارییەکەدا بە کۆمەڵێک جل و بەرگ و شتومەکی تایبەتەوە بەشداری دەکات کە یارمەتی یاریزانەکان دەدات تا توانای خۆیان ئازاد بکەن و شارەزایی خۆیان لە بەرەکانی شەڕدا نیشان بدەن.

یاریزانەکان خۆیان دەبنە ئەفسانە بە هەڵبژاردنی جلوبەرگی کاپتن مێسی، هەروەها بە دیکۆراتی نوێ و چەتر و پەرەشووت و ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێشی دیکە. کۆمەڵەی Messi Football Icon کەرەستەی نوێ و داپۆشەر و جانتای پشت و کڵاو و چەکی PP-19 Bizon و قەناسی Mini14 و تفەنگی MK47 و چەکی AKM و ئیکسسوارات و نارنجۆک لەخۆدەگرێت. لەکاتێکدا کەرەستەکانی Messi Super Legend بریتین لە کۆمەڵەی تایبەت و کڵاو و دەمامک و پەرەشووت. و کەرەستەکانی Messi Collaboration بریتین لە فڕۆکەی ڕەنگ کراو و بۆردی فڕیو و ئۆتۆمبێلی داسیا. هەروەها یاریزانان هێشتا دەتوانن دەستیان بە جلێکی تایبەتی Messi PUBG MOBILE X بگات بە بەشداریکردن لە چالاکییەکەدا کە لەسەر بنەمای بانگهێشتنامە. ئامۆژگاریتان دەکەین پەلە بکەن، چونکە تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەردەستە!

مێسی سەبارەت بەم هاوبەشییە ڕایگەیاند: “بینینی ئەو کەرەستانە کە من و کۆمپانیای PUBG Mobile پێکەوە کارمان لەسەری کردووە جێی دڵخۆشییە، و زۆر تامەزرۆم کە یاریزانەکان جلوبەرگە نوێ و تایبەتەکانیان تاقیبکەنەوە، ئەزموونی کارکردنم لەگەڵ پۆپجی مۆبایل زۆر نایاب بووە و شانازی بە ئەنجامی ئەم هاوبەشییە دەکەم، و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی چوونە ناو گۆڕەپانی شەڕم تا خۆم کەرەستەکان بەکاربهێنم!”

ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بەشی بڵاوکردنەوەی یاری پۆپجی مۆبایل لە کۆمپانیای تێنسنت گەیمز ڕایگەیاند: هاوبەشیکردن لەگەڵ مێسی جێگەی خۆشحاڵی بوو، هەروەها شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە توانیومانە ژیانی وەرزشی مێسی لە پۆپجی مۆبایل نەمر بکەین، و ئەمە ساتێکی نایاب دەبێت بۆ یاریزانان و هاندەرانی تۆپی پێ، و هیوادارم هەمووان چێژ لە ئەزموونکردنی ئەم کەرەستە ناوازانەی ناو یارییەکە وەربگرن”.

یاری پۆپجی مۆبایل بێبەرامبەر بەردەستە لە App Store وGoogle Play Store.