سەردێر

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سۆشیاڵ میدیا و کلتوری بەکارهێنان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

خەڵک

کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی (سۆشیاڵ میدیا و کلتوری بەکارهێنان) بەبەشداری چەندین زانکۆی نێوخۆییە و نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

د. هێرش رەسوڵ، سەرۆکی لیژنەی زانستی کۆنفرانسەکە رایگەیاند”کۆنفڕانسی سۆشیاڵ میدیا و کلتوری بەکارهێنان لە زانکۆی هەڵەبجە و بە بەشداری (٢٢) توێژینەوە لە زانکۆکانی (سلێمانی،پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەلاحەدین، کۆیە، ڕاپەڕین، coventry,middilesex، زانکۆی ئازادی تاران) ئەنجامدراوە”

د. هێرش رەسوڵ وتیشی”توێژینەوەکانی بەشدار لەکۆنفڕانس هەوڵی گرنگ و جدیی زانستین بەئاڕاستەی بەرەوپێشبردنی زمان و کلتوری میدیاو خزمەتکردن بەکۆمەڵ”

لەکۆتایی کۆنفرانسەکەدا (١٤) خاڵ وەک ڕاسپاردەی کۆنفڕانس لەلایەن توێژەران و لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.