خەڵک
ئێستا خزمەتگوزاریی دیزنی+، لەسەر تەلەفزیۆنە گونجاوەکانی ئێڵ جی لە زیاتر لە چل وڵات و ناوچەی نوێ لە سەرانسەری ئەفریقا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەستە.
ئێستا ژماره‌ی زیاتر لە خاوەنهكانی تەلەفزیۆنی ئێڵ جی دەتوانن لە یەک شوێن چێژوه‌ربگرن لە باشترین فیلم و بەرنامەکان ، لە دیزنی، پیکسار، مارڤێڵ، ستار وۆرز ، ناشناڵ جیۆگرافیک و ستار، ئەگەر webOS به‌رده‌ست بێت له تەلەفزیۆنەكانیان له ساڵی ٢٠١٧ یان دواتری هەبێت.
بۆ چێژوه‌رگرتن لە هەموو ئەو شتانە کە خزمه‌تگوزاریی دیزنی+ پێشکەش دەکات، بەکارهێنەرانی ئێڵ جی دەتوانن بەهه‌موو سادەیی کلیك لەسەر ئایکۆنی دیزنی+ بکەن له ئامێری مۆبایلی LG Home Launcher یان ڕاستەوخۆ لەسەر دوگمەی دیزنی+ له ماجیک ریمۆتی ئێڵ جی ، دوای ئه‌وه جۆری بەشداریکردن هەڵبژێرن و دەستبکەن بە سەیرکردنی بەرنامە دڵخوازەکانیان. بەپێی یهككرگتنی به شێوەیەکی ئاسان لە پلاتفۆرمی webOS ، ئەپڵیكهیشتنی Disney+ لەسەر تەلەفزیۆنەکانی LG ئەزموونێکی ئاسان و ناوەڕۆکی زۆر له پلە یەکه‌م بۆ هەموو تام و چێژێک پێشکەشدەکات.
لەسەر داواکارییت، سامانێکی زۆر لە ناوەڕۆکی نایاب چاوەڕێیت ده‌كات له‌سه‌ر دیزنی+ ، خزمەتگوزاری په‌خشكردن کە گەیشتن بە سەدان له فیلمه ڕه‌سه‌نه‌كانی دیزنی+ و هەزاران ئەڵقە لە کتێبخانەی گەورەی واڵت دیزنی بهردهستدهكات ، سه‌ره‌رای هەڵبژاردەیەکی گەشەسەندوو لە چێژوه‌رگرتنی ڕەسەنی تایبەت، فیلمە درێژەکان، بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان، کورتە ناوەڕۆکهكان و فیلمە بەڵگەنامەییهكان پۆلێن دەکرێن، گەڕان له‌سه‌ریان به‌توانایه چونكه ئێستا بهدرهستن لە ماڵەوە و بە ئاسانی بۆ پەخشکردن لەسەر شاشەی گەورە.
لەگەڵ ژمارەیەک له به‌رنامه‌كانی خاوەندارێتی دیزنی کە دەتوانیت هەڵیانبژێریت، لەوانە Marvel Cinematic Universe وStar Wars ، بەشدارهكان هیچ کەموکوڕێك نابینن له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لبژاردنه‌كانی ده‌رخستن. دیزنی+ کۆمەڵێک له هه‌لبژاردنه سەرنجڕاکێشهكان دەهێنێتە بەشداربووان وەکوو Obi-Wan Kenobi، Marvel Studios ، TheKardashians و زۆر شتانی دیكه.
ئه‌و ئامێره تەلەفزیۆنییەکانىLG كه به‌سیسته‌می webOS ئیشده‌كه‌ن ، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن خۆیان لە تامەزرۆیی چیرۆکە دڵخوازەکانی هەموو کاتێکدا یان وروژاندنی کردارە ڕاستەوخۆکان نوقمبوون، بۆ ده‌رخستنی بچووکترین وردەکارییەکان لە هەموو دیمەنێکەوە، تەکنەلۆژیای LG OLED کوالیتی وێنەی پێشەنگی پیشەسازی پێشکەشدەکات – كه باشترین وێنه هه‌ژمارده‌كرێت – بەهۆی ڕێژەی کۆنتراستی بێ‌کۆتایی و ئاستی ڕه‌نگی ڕەشی ته‌واو کە به‌رده‌ست ده‌بێت بەهۆی تەکنەلۆژیای پێکسڵی خۆڕووناککەرەوەی بنچینەیی OLED کە پێویستی بە هیچ ڕووناکییەکی پشتەوە نییە تەلەفزیۆنەکانی ئێڵ جی ئەزموونێکی نایابی بینینی ماڵەوە پێشکەشدەکەن چونکە لەگەڵ Dolby Vision و Dolby Atmos دەگونجن.
سه‌ره‌رای ئه‌وه ، تایبەتمەندییەکانی تەلەفزیۆنی زیرەکی LG کە ئاسوده‌یی بهرزدەکەنەوە، لەوانە ThinQ AI و ئه‌ركی گەڕانی گشتگیر لە ئلستی سیسته‌می سه‌ره‌كی ، لەگەڵ Disney+ به‌شێوەیەکی ئاسان کاردەکەن.
ئێڵ جی LG هەمیشە هەوڵدەدات باشترین ئەزموونی بەکارهێنەر و هەڵبژاردنی ناوەڕۆک پێشکەشبکات، ئێستا ئێڵ جی ئەپیڵیكهیشنی دیزنی+ لەسەر تەلەفزیۆنە گونجاوەکانی ئێڵ جی پێشکەشدەکات ، لە زیاتر لە نەوەد وڵات له جیهان.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر تەلەفزیۆنەکانی ئێڵ جی سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن:
https://www.lge360.com/iraq_ar/tv-audio/tvs.html
لهربارەی كۆمپانیای LG Electronics Home Entertainment
کۆمپانیای LG Home Entertainment کۆمپانیایەکی پێشەنگییه له بواری ئامێره‌كانی تەلەفزیۆن و سیستەمه‌كانی دەنگ و ڤیدیۆ ، و ناسراوه لە ئاستی جیهانیدا بەهۆی تەلەفزیۆنە پێشەنگەکانی OLED کە شۆڕشێک لە پۆلی تەلەفزیۆنی جیاوازه‌كانیان دروستدكرد. LG پابەندە بە باشترکردنی ژیانی بەکارهێنەران لەڕێگەی بەرهەمەكانی داهێنراوه‌كان بۆ ئاسوده‌یی ناوماڵ به‌پێشه‌نگی تەلەفزیۆنهكانی OLED كو خه‌لات (QNED Mini LED)یان وه‌رگرتووه کە جیاوازه به تەکنەلۆژیای Quantum Dot NanoCell ، و چارەسەری دیزاینی بەردەوامی ده‌نگ. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم لینکە بکەن www.LGnewsroom.com.