سەردێر

گەورەترین نوێگەری لە وەتسئەپدا خرایەروو

خەڵک-

وەتسئەپ رۆژ لە دوای رۆژ نوێگەری و ئەپدەیتی نوێ بۆ ئەپلیکەیشنەکەی دێنێتە ئاراوە، لە نوێترنیشیاندا، زیادکردن و دوو هێندەکردنی ژمارەی بەشداربووانی چاتی بە کۆمەڵە، لە 256 ەوە بۆ 512 بەکارهێنەر.

واتسئەپ رایگەیاند “لە مانگی رابردوودا سەرقاڵی گۆڕانکارییەکی گەورە بوون لە ئەپلیکەیشنەکەیاندا کە لە ئێستادا بەردەستە بۆ هەموو بەکارهێنەران”.

ئەم گۆڕانکارییە تایبەتە بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەتوانن بەشدار بن لە چاتی بە کۆمەڵدا، بەو پێیەی ژمارەی بەشداربووان دوو هێندە زیادیکردووە.

ئەوەش بە واتەی ئەوە دێت کە لە یەک چاتی بەکۆمەڵی وەتسئەپدا، دەکرێت 512 بەکارهێنەری ئەو ئەپڵیکەیشنە بوونیان هەبێت، لە بری 256 بەکارهێنەر کە پێشتر مافیان هەبوو لە یەک چاتی بەکۆمەڵدا بن.

ئەو زیادکردنەش کە دەکاتە بڕی دوو هێندەی پێشوو ، پاش رەخنە و داواکاریی بەکارهێنەران لەو رووەوە دێت.

هەروەک، وەتسئەپ دوو تایبەتمەندی دیکەی بۆ سیستمی بنەڕەتیی ئیشپێکردنی زیاد کردووە، لەوانە توانای ناردنی فایلی قورس یاخود قەبارە گەورەتر لە جاران، بەو پێیەی تاوەکو ماوەیەک پێش ئێستا، بەکارهێنەران توانای ناردنی فایلیان هەبوو کە قەبارەکەی لە هەزار مێگابایت زیاتر نەبێت، بەڵام لە ئێستادا دەتوانن فایلێک بە بڕی دوو هەزار مێگابایت بنێرن.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان