خەڵک-
کۆمپانیای هواوی بە فەرمی دەرچوونی کاتژمێرە زیرەکەکەی راگەیاند بە ناوی (GT 3 Pro) لەگەڵ دەرچوونێکی دیکەی کاتژمێری (Watch Fit) بە نرخێکی کەمتر لە پێشوو.
کۆمپانیای هواوی چینی بۆ پێشەسازی مۆبایلە زیرەکەکان نوێترین کاتژمێری زیرەکی خۆی ئاشکراکرد بە ناوی (GT 3 Pro) لەگەڵ کاتژمێری (2 Watch Fit) کە تایبەتمەندی شاشەیەکی مۆدێرن و توانای ئەنجامگەیاندنی پەیوەندی تەلەفونی بلوتوزی هەیە لەگەڵ پاترییەکی تەمەن درێژ و چەندین تایبەتمەندی دیکە.
ئەم کاتژمێرە بە سێ جۆری جیاواز بەردەستن کە “Active، “Classic” و”Elegant”، جیاوازییەکەش دەگەڕێتەوە بۆ گۆرینی ماددە بەکارهاتووەکان لە بەرگی پێشەوەی کاتژمێرەکەدا.