سەردێر

بەهۆی خواستی کارکردنی لە ماڵەوە.. بەرێوەبەرێکی ئەپڵ دەست لەکاردەکێشێتەوە

خەڵک-

بەڕێوەبەرێکی ئەپڵ دەست لەکاردەکێشانەوەی پێشکەش دەکات پاش ئەوەی سەرۆکایەتی کۆمپانیاکە داوایلێدەکەن چیتر لە ماڵەوە کار نەکات و بگەڕیتەوە ئۆفیسی سەرەکی.

ئییان گۆدفیڵۆ، بەڕیوەبەری بەشی فێرکردنی گەورە کۆمپانیای ئەپڵ دەستی لە کار کێشایەوە پاش چوار ساڵ کارکردن تێیدا، پاڵنەرەکەشی بۆ پێداگری سەرۆکایەتیی کۆمپانیەکە گەراندەوە کە دەیانویست چیتر بە ئۆنلاین کار نەکات بۆ کۆمپانیاکە و بگەڕێتەوە ئۆفیس.

گۆدفیڵۆ لە نامەیەکی ئەلیکترۆنیدا کە ئاڕاستەی کارمەندانی کۆمپانیای ئەپڵی کرد، دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند و تێیدا وتی “هەمیشە بڕوای وایە باشترین شێوازی بەڕێوەبردن دەستەبەر دەبێت کاتێك کارمەندەکان بتوانن ئازادانە کار بکەن و زۆرەلەملێیان لێ نەکرێت بۆ ئیشکردن لەناو ئۆفیسدا”.

گۆدفیڵۆ لە ساڵی 2018 دا دەستی بە کارکردن کردووە لە ئەپڵ و هەروەک پێشتر لە گووگڵ کاریکردووە و بە یەکێک لە بلیمەتەکانی هەردوو کۆمپانیاکە دادەنرا.

دوابەدوای ئەوە، تیم کۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەپڵ پێشوازی لە وتارێکی کراوەی کارمەندانی کۆمپانیاکە کرد کە تێیدا رەخنە دەگرن لە بڕیاری گەڕانەوە بۆ کارکردن لە ئۆفیس و بە “بڕیارێکی قورس”یان ناوبرد، بەو پێیەی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی هاوسەنگییەک لە نێوان تەندروستی دەروونی و ژیانی خێزانییان و پێشکەشکردنی باشترینیان لە کۆمپانیاکەدا.