سەردێر

مەسک: ئەگەر مردم، بزانن خۆشحاڵ بووم بە ناسینتان

خەڵک-

مەسک لە تویتێکی سەیریدا باس لە مردنی دەکات پاش ئەوەی هەڕەشەی لێدەکرێت لەلایەن بەرپرسێکی باڵای رووسیاییەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیلیۆن مەسک، گەورە ملیاردێری جیهانی هەوادارانی توشی سەرسوڕمان کرد پاش ئەوەی تویتێكی کرد کە تیێیدا دەڵێت “ئەگەر لە ژێر بارودوخی گوماناویدا مردنم،  بزانن خۆشحاڵ بووم بە ناسینتان”.

ئەم تویتەی مەسک پاش تویتێکی دوێنێی دیمیتری رۆگوزێن، سەرۆکی ئاژانسی ئاسمانی روسیایی دێت کە ئاراستەی دەزگاکانی راگەیاندنی رووسیای کرد و تێیدا هەڕەشە لە مەسک دەکات و بە بەرپرسی دادەنێت لە هەر رووداوێک تووشی ببێت دەرەنجامی ئەو هەڵوێستانەی کە نواندوویەتی سەبارەت بە ئۆکراین و پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتە، هەروەها یارمەتیدانی وڵاتەکەی لە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێبەرامبەر لە پرۆسەی یارمەتیدانی ئۆکرایندا”.

هاوکات، گەورە ملیاردێری ئەمریکی رەخنەی لە تویتەکەی رۆگوزێن گرت و وتی “دایارە ئەو کابرایە نازانێت چی دەڵێت”.

هەر لە دەستپێکی بەرپابوونی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراین، مەسک پاڵپشتی و هاوکاریی خۆی بۆ ئۆکراین خستەروو، تاوەکو یارمەرتیدەریان بێت لە خستنەرووی رووداوەکانی رۆژانەی جەنگ و تاوانەکانی رووسیا لەو وڵاتەدا بۆ جیهان.