سەردێر

لە 2025 دا.. یەکەمین ئوتێلی ئاسمانی پێشوازی لە گەشتیارانی دەکات

خەڵک-

کۆمپانیایەکی جیهانی کردنەوەی یەکەمین ئوتێلی پێنج ئەستێرەیی لە بۆشایی ئاسماندا لە ساڵی 2025 دا راگەیاند.

کۆمپانیای (ئۆربیتاڵ ئەسێمبلی کۆرپەرەیشن) رایگەیاند “ئامانجمان کردنەوەی دوو وێستگەی ئاسمانیی گەشتیارییە لە ساڵانی داهاتوودا”.

لەو بارەیەوە، بڕیارە کۆمپانیاکە کردنەوەی وێستگەی (پایۆنێر) رابگەیەنێت کە 28 گەشتیار لەخۆ دەگرێت بۆ ماوەی سێ ساڵی بەردەوام، لە کاتێکدا پێشتر کۆمپانیاکە کردنەوەی وێستگەی (ڤۆیاگار)ی راگەیاندبوو کە بڕیارە 400 گەشتیار لەخۆبگرت بە هاتنی ساڵی 2027.

بە پێی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە، هەردوو وێستگەکە سەرجەم نووسینگە و ناوچە گەشتیارییەکانی وەک پێشکەوتووترین ئوتێل لەخۆدەگرێت، بەو پێیەش گەشتیاریی ئاسمانی لە خەیاڵەوە دەبێتە راستی.

هەروەک کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە “هەوڵ دەدات نرخی گەشتە ئاسمانییەکانی کەمبکاتەوە تاوەکو هەموو کەسێک دەرفەتی گەشتکردنی هەبێت بۆ ئوتێلە ئاسمانییەکە”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان