سەردێر

دوبەی، بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکان بووە پایتەختی دیجیتاڵی

خەڵک

 

شازادەی دوبەی، دەڵێت؛ حکومەتی دوبەی سەرکەوتوو بوو لەوەی ببێتە یەکەمین حکومەتی بێ کاغەز لە ڕاییکردنی مامەڵەکانی رۆژانەدا لە سەر ئاستی جیهان.

 

شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند؛ حکومەتی دوبەی سەرکەوتوو بووە و یەکەم حکومەتی بێ کاغەزی جیهانە و لە ئێستادا سەرجەم مامەڵەکانی رۆژانە ئەلیکترۆنین.

 

شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، لە تویتەرەکەیدا نووسیویەتی: “شانازی دەکەم کە ڕایبگەیەنم کە ئێستا حکومەتی دوبەی یەکەم حکومەتی بێ کاغەزە لە جیهاندا”.

 

وتیشی: ” فەرمانی شێخ محەممەد بن ڕاشد ئەلمەکتوم بوو، دەبێت هەموو مامەڵەکانی حکومەتی دوبەی بەبێ پێویستیی هیچ کاغەزێک لە وڵاتدا تەواو بڕایی بکرێن.”

 

ئەو وتی؛ پێشتر 45 لایەنی دیاریکراو لە دوبەی کاریان دەکرد بۆ دابینکردنی 336 ملیۆن پەڕەی کاغەز بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانی حکومەت.

 

شازادەی دوبەی وتی: ” ئێستا دوبەی وەک پایتەختێکی دیجیتاڵی پێشەنگ و مۆدێلێک بۆ پەرەپێدانی میکانیزمەکانی بازرگانی حکومەت بە ئەلیکترۆنی کارەکانی رایی دەکات، ئێمە ئامادەین بۆ ئەزموونێکی دیجیتاڵی یەکخراو لە دەزگا جیاوازەکانی حکومەتمان”.

 

شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، ئاشکرایکردووە؛ دوبەی قۆناغێکی نوێ لە گەشتەکەیدا دەست پێدەکات بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی تەندروست و یەکپارچە خزمەتکردن و دڵخۆشکردنی هاووڵاتیان و سەردانیکارانمان لەگەڵ حکومەتی دوبەی.

 

دەستبەردار بوونی مامەڵەکان بە کاغەز لە ساڵی 2018دا لە دوبەی دەستی پێکردووە و رۆژی شەمەش، بە 100٪ لە کاتی خۆیدا تەواوبوونی ئەو ئامانجە ڕاگەیەنرا.