سەردێر

هەواڵێکی خۆش بۆ عاشقانی زنجیرە درامای سکواد گەیم

خەڵک – دەوەن مەحمود

لە دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە زنجیرە درامای سکواد گەیم بە دەستی هێنا لە سەرانسەری جیهاندا، هوانگ دۆنگ هیونگ، دەرهێنەر و سینارستی زنجیرەکە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە لۆس ئەنجڵس ڕایگەیاند؛ داواکاری زۆری هەواداران وای لێکردووین هیچ ڕێگەیەکی ترمان نەماوە ئەبێت بەشی دووەمی زنجیرەکە هەرچۆنێک بێت بەرهەم بهێنین.

ئاماژەی بەوەدا ڕۆژانە هەوادارەکانمان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵیاتیەکان داوامان لێدەکەن بە زوترین کات بەشی دووەمی زنجیرەکە بەرهەم بهێنین.

وتیشی؛ هێشتا زووە باس لەوە بکەین کە بەشی دووەم کەی دەبێت یاخود چۆن دەبێت، ئێستا لە قۆناغی بیرکردنەوە و پلاندانانداین سەبارەت بەم بابەتە .

هوانگ دۆنگ هیونگ، وتی ئەتوانم بەڵێنتان پێ بدەم کە چین هون دەگەڕێتەوە و گۆڕانکاریەکی گەورە دروست دەکات.

زنجیرەی سکواد گەیم لە تۆڕی نێتفلێکس پڕبینەرترین زنجیرەیە لە سەرانسەری جیهاندا و توانی لە ماوەیەکی کەمدا هەوادارێکی زۆر بۆخۆی کۆ بکاتەوە.