سەردێر

مارك زوكەربێرگ: ناوی فەیسبوك بۆ مێتا دەگۆڕێت

خەڵك

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فەیسبوك ڕایگەیاند، لە ژێر ڕۆشنای كار و خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای ناوبراو، ناوی كۆمپانیاكە دەگۆڕن بۆ “مێتا”.
مارك زوكەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێكار و خاوەنی كۆمپانیای فەیسبوك لە ئیڤێنتی ئەمڕۆی كۆمپانیاكە بە ناوی “كۆنێكت” ڕایگەیاند، كە ئەوان كۆمپانیایەكن داھێنان لە تەكنەلۆژیادا دەكەن بۆ پەیوەندیيەكی پتەوتر و پێكەوەبەستنەوەی زیاتری ھاووڵاتیان لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، و پێكەوە دەتوانن ھاووڵاتیان بخەنە ناوەندی خزمەتگوزارییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئابوورییەكی بەھێزتریش بنیاد بنێن.

مارك زوكەربێرگ ئاشكراشی كرد، لە ژێر ڕۆشنایی كار و خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای ناوبراو بۆ بەشداربووان، لەو بڕوایەدان كە وشەی “فەیسبوك” ئاماژە بە چالاكییە ھەمەجۆرەكانی كۆمپانیاكە ناكات ھەر بۆیە ناوی كۆمپانیاكە دەگۆڕن بۆ “مێتا” تا مافی تەواو بە خزمەتگوزارییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە بدرێت.

جێی ئاماژەیە، “مێتا” كورتكراوەی وشەی “مێتاڤێرسە” كە ئاماژەیە بۆ بەشداریپێكردنی ھاووڵاتیان لە جیھانی ژمارەیی و تەكنەلۆژیی لە ڕێگەی ئاماژە ئەلكترۆنییەكان و تۆڕی ئینتەرنێتەوە.