سەردێر

سۆشیاڵمێدیاكەی ترەمپ دەكەوێتەكار

خەڵك

بڕیارە لە مانگی داهاتوودا سۆشیاڵمێدیاكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە ناوی “truth social” دەست بەكاركردن بكات كە بە واتای متمانەی كۆمەڵایەتی دێت.

ئەم هەنگاوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە دژی سۆشیاڵمێدیای فەیسبووك و توێتەر گیراوەتەبەر دوای ئەوەی لە كاتی گرژییەكانی سەرەتای ئەمساڵدا هەژمارەكانی ناوبراو لەلایەن فەیسبووك و توێتەرەوە راگیردران.

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكات، زۆر خۆشحاڵە بە كردنەوەی سۆشیاڵمێدیاكەی، بەوزووانە یەكەم پۆستی خۆی لەوێدا بڵاودەكاتەوە، چونكە سەرۆكە خۆشەویستەكەتان بێدەنگ كراوە، جێگای رەزامەندی نەبوو.

ئەم گۆڕانكارییانە لە ئەمریكا لە كاتێكدان كە فشاری زۆر لە سەر فەیسبووك دروستكراوە تا گەیشتن بە بڵاوبوونەوەی زانیاری داخستنیشی، بۆیە فەیسبووك بڕیاری داوە لە هەفتەی داهاتووەوە ناوەكەی بگۆڕێت.