سەردێر

ئەم نامانە لە واتساپدا مەكەنەوە

خەڵك-
قێڵكردن و هەڵخەڵەتاندن لەڕێی ئەپی واتساپ نوێ‌ نییە، بەو پێیەی بەردەوام بەكارهێنەران لە پێویستی بەئاگابوونێكی زۆر لەبارەی هەندێك نامەوە ئاگاداردەكرێنەوە كە زانیارییە تایبەتییەكانیان ڕووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە.

لەئێستادا هۆشدارییەكی نوێ‌ هەیە بۆ بەكارهێنەرانی ئەپەكە لەبارەی بەكارهێنانی شێوازێكی نائاسایی فێڵكردن بۆ لەخشتەبردنی بەكارهێنەران و وەرگرتنی بڕە پارەیەكی زۆر لێان.

لەئێستادا واپێدەچێت، فێڵبازەكان گێچەڵی سۆزداریی بەكاربهێنن، تا بەكارهێنەرانی واتساپ ناچاربكەن بە پێشكەشكردنی بڕێك پارەی زۆر، تا زانیارییە تایبەتییەكانیان بڵاونەكرێتەوە.

ئەم هۆشدارییە لەلایەن زۆرێك لە ماڵپەڕ بیانییەكان بڵاوكراوەتەوە، لەوانەش “Teller Report”.