سەردێر

ئەو کۆدانەی لەسەر پلاکن مانایان چی یە؟

خەڵک – تەکنەلۆژیا
هەموومان دەزانین کە پلاک یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی ئۆتۆمبێل و پارچەیەکی گرنگی بزوێنەرە، کاری بریتی یە، لە گڕ تێبەردانی ئەو تێکەڵە هەواو سووتەمەنییەی کە دەچیتە ژووری سوتان، بەڵام ئەگەر هاتوو ئەم پلاکە خراپ بوو بوو یان کۆدی تایبەتی ئەو ئۆتۆمبێلە نەبوو کە بۆی دانراوە، ئەوا کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر ئۆتۆمبێلەکەمان.
بۆ دەست کەوتنی کۆدی تایبەتی ئۆتۆمبێلەکەشت لە ڕێگەی ژمارەی شاسیەکەتەوە دەتوانی بیزانی .
ئێستابا بزانین مەبەست لەم کۆدانە چین؛

1-تیرەی دایسی پلاک و سایزی سەری پلاک
2-ئایا پلاکەکە لێزەرە یان فەحمەیە
3-جۆری ئەو ماددەیەی لێی دروست کراوە وە شێوازی دیزاینی
4-توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرمی جیاواز
5-جۆری ئاگرەکەی و شێوازی لێدانی ئاگرەکەی
6-درێژی و کورتی پلاکەکە
7-ئایا چەند ئەلیکترۆیدی هەیە
8-دووری نێوان سەنتەر و ئەلیکترۆیدەکە
9-ئایا پلاکەکە واشەری تایبەتی هەیە
10-چەندان زانیاری وردی تر

ئامادەکردنی ؛ ئەندازیار ئیدریس عوسمان
لە کۆمپیوتەری ئیدریس