سەردێر

لە سبەینێوە هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چوار كاتژمێر ڕادەگیرێن

خەڵك

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، بەهۆی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 ڕۆژانە چەند كاتژمێرێك خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.


دیلان ڕەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “بەهۆی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی كە لە سبەینێوە 25/7/2021 ڕۆژانە لە كاتژمێر 6:30ی بەیانی بۆ 10:30ی بەیانی خزمەتگوزاری هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن”.

دیلان ڕەشاد ئەوەشی خستەڕوو، ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت هەموو كۆمپانیا و هێڵەكانی ئینتەرنێت دەگرێتەوە.

باسی لەوەشكرد لەكاتی دیاریكراوی رۆژانە تا پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان بەكۆتا دێت ئەو بڕیارە كاری پێ دەكرێت.