سەردێر

چەتەكانی ئینتەرنێت داوای 70 ملیۆن دۆلار دەكەن

خەڵك

چەتەكانی ئینتەرنێت دوای هاككردنی سەدان كۆمپانیای ئەمریكایی و جیهانی داوای 70 ملیۆن دۆلار دەكەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زانیارییانەی دەستیان بەسەرداگرتوون.

لە رۆژی یەك شەممە چەتەكانی ئێنتەرنێت داواكارییەكانی خۆیان بڵاوكردەوە كە داوای 70 ملیۆن دۆلار دەكەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زانیارییانەی دەستیان بەسەرداگرتوون.

ئالان لیسكا شارەزا لە كۆمپانیای ریكۆرد فیوچەر بۆ ئاسایشی ئینتەرنێت دەڵێت: پەیامەكە راستییە، گرووپی ریڤیل بەكاری دەهێنێت ماوەی چەند ساڵێكە.

سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی هێرشی چەتەكانی ئینتەرنێتەوە رایگەیاند بە بڕوای ئەوان رووسیاییەكان لە پشت ئەم هێرشانەوە نین، كە كراونەتەسەر سەدان دامەزراوەی ئەمریكایی، دڵنیانین لە ناسنامەی ئەو هێرشبەرانەی.