سەردێر

بایدن ھەڕەشە دەكات

خەڵك

سەرۆكی ئەمریكا ھەڕەشە لە ڕوسیا دەكات، ئەگەر بێتو تێوەگلابێت لەو ھێرشە ئەلكترۆنییانەی كراوەتە سەریان.


جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تا ئێستا دڵنیا نین لەو لایەنەی ھێرشی ئەلكترۆنی ئەنجامداوە، بەڵام ئەگەر ڕوسیا بەرپرسیار بێت لەو ھێرشە ئەلكترۆنیانەی بەم دواییانە كراوەتە سەر ئەمریكا، وەڵامیان دەبێت.

بایدن وتیشی تا ئێستا واشنتۆن پێی وایە ھاككەرەكانی ڕوسیا دەستیان نییە لەو ھێرشانەی سەدان كۆمپانیای ئەمریكییان كردووەتە ئامانج و فەرمانی بە دەزگاكانی ھەواڵگری كردووە لێكۆڵینەوە لەو بابەتە بكەن.

پێشتر ئاژانسی (بلومبێرگ) ڕایگەیاندبوو، ھێرشە ئەلكترۆنییەكان چەند گرووپێكی سەر بە ڕوسیا ئەنجامیانداوە.