سەردێر

فەیسبووك رێگا بە كارمەندەكانی دەدات لە ماڵەوە كاربكەن

فەیسبووك: ساڵی رابردوو بۆمان دەركەوت لە هەر شوێنێك بێت كاری باش دەكرێت

خەڵك

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای فەیسبووك مارك زۆركربێرگ ئاشكرایكرد رێگا دەدرێت سەرجەم كارمەندانیان دەوام لە ماڵەوە بكەن بە مەرجێك بتوانن كارەكانیان بەباشی لە دوورەوە بەڕێوەبەرن.

ئەمە لە چوارچێوەی پلانێكدایە كە لە مانگی ئایاری 2020 كۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاندووە، كە رایگەیاند رێگا بە هێندێك كارمەند دەدەن لە ماڵەوە كارەكانیان بكەن، بەتایبەت گەورە فەرمانبەران و ئەوانەی ئەزموونێكی باشی كاركردنیان هەیە.

زوكربێرگ ئەم پلانە نوێیەی ئاشكراكردووە لە رێگای یاداشتێكەوە كە تێیدا پلانی كۆمپانیاكەی خستووەتەڕوو بۆ كاركردن لەسەر كاركردن لە ماڵەوە.

لە یاداشتەكەدا هاتووە: ئێمە بۆمان دەركەوت لە ساڵی رابردوودا كە كاری باش لە هەر شوێنێكەوە بێت دەكرێت، ئێمە رازین بە كاركردن بەشێوازێكی فراوان لە دوورەوە.

راشیگەیاند فەیسبووك رێ دەدات بە كارمەندەكانی لە سنووری نێودەوڵەتی بە كاركردن لە ماڵەوە و لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە.