سەردێر

ماڵپەڕی بەشێك لە مێدیا جیهانییەكان لە كاروەستان

خەڵك-

ژمارەیەك ماڵپەڕی دەنگوباس و دامەزراوەی فەڕمی لە سەر تۆڕی ئینتێرنێت لە جیهاندا لەكاروەستان، لەوانە ماڵپەڕی ژمارەیەك لە دامەزراوە مێدیاییە جیهانییەكان.

ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەشێوەیەكی كتوپڕ ژمارەیەك لە ماڵپەڕەكان لە كاروەستان، لەوانە بەشێك لە ماڵپەڕی دامەزراوە گەورەكانی راگەیاندن.

رۆژنامەی ئێندیپێندنتی بریتانیایی بڵاویكردەوە ماڵپەڕی ئەمازۆن، ماڵپەڕی حكومەتی بریتانیا، ماڵپەڕی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكایی، فاینانشاڵ تایمز و نیویۆرك تایمز و بلۆمبێرگ و چەندینی ماڵپەڕی دیكە لە كاروەستان.

كاتێك ئەم ماڵپەڕانە دەكرێنەوە لەسەریان نوسراوە ئەم خزمەتگوزارییە ئامادە نییە.

لای خۆیەوە ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویكردەوە بڕانی ئەم ماڵپەڕانە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە بووە.