سەردێر

هۆکار و نیشانەکانی هەڵبوونی چەند گڵۆپێکی نێو داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکەت

خەڵک

هۆکار و نیشانەکانی هەڵبوونی گڵۆپی ABS و گڵۆپی خلیسک Traction
هۆکارەکانی هەڵبوونی گڵۆپی ABS و خراپ بوونی سیستەمی ABS چین؟

– کێشە لەخراپ بوون و تێکچوون و پیسبوون، یان پچڕانی وایەری حاسەکانی ABS.
– کێشە لە عەقڵی ABS.
-کێشە لە ماتۆڕی ABS.
-کێشەی کۆمپیوتەری وەک پڕۆگرام ڕۆیشتن .
-سووتانی فیوز و کەتاوتی ABS.
-کەمی ڕۆنی ئیستۆپ یان هەواکردنی سیستمی ئیستۆپ.
-ژەنگ هەڵهێنانی ئەڵقەی ددانداری ABS.

هۆکارەکانی هەلبوونی گڵۆپی خلیسک Traction؟

-هەبوونی شۆرت لە تاقم وایەر.
-بوونی کێشە لە هەستەوەری گۆشەی سووکان steering angle sensor.
-کێشە لە لوقمەی سووکان steering rack.
-باڵانس نەبوونی ویلەکان Bad wheel alignment.
-کەمی ڤۆڵتیەی پاتری.
-کەمی هەموای تایەکان .
-بارودۆخی ناهەمواری رێگاوبان وەک بەستن لە وەرزی زستاندا.
-بڕین و تەکان لە ڕۆیشتن بەهۆی کێشە لە بزوینەر یان گێر کە پێی دەوترێت limp mode.
-کوژانەوەی سیستمی خلیسکان بە دووگمە یان ئۆپشنی تایبەت Turned-off Traction control

بەرچاوڕوونی:
لە خاڵی یەکەمەوە تا کۆتای نیشانەکانن ئەگەر هاتوو هەردوو گڵۆپەکە پیکەوە هەڵبوون.

نوسینی ئەندازیاری میکانیک – ئیدریس عوسمان