سەردێر

ڤیکڵ سپید سێنسەر چی یە؟

 لە کوێدایە، ئیشی چی یە، چۆن کار دەکات لەچی پێک دێت، هۆکار و نیشانەکانی خراپ بوونی چین؟

 

خەڵک

هەستیاری خێرایی ئۆتۆمبێل ناوە زانستییەکەی بریتییە لە؛

(Vehicle Speed Sensor) یان (transmission speed sensor)  سێنسەرێکی کارەبای موگناتیسیە، کە لەسەر گێڕ دەبەسترێت.

ئەم سێنسەرە کار دەکات بۆ پێوانی خێرایی گێڕ و دیاریکردنی کاتی گێڕ گۆرین، ئەم سێنسەرە ڕێژەی خولانەوەی گێڕ بەشێوەی سیگناڵ دەنێرێت بۆ عەقڵی ئۆتۆمبێلەکە(ECM یان PCM)، عەقڵیش کاری لەسەر دەکات و دەینێرێت بۆ پێوەری گێچی کیلۆمەتر بۆ دیاریکردنی خێرای بزوێنەر.

هەروەها ئەم سێنسەرە لە گێڕ ئۆتۆماتک و گێڕ عادی یارمەتیدەرە بۆ کاتی ئاگردان بە پلاک(ignition timing)  و پرژاندنی نۆزڵەکان (fuel injecting). شوێنەکەی دەکەوێتە بەشی لای ڕاستی گێڕ هەروەها دەگونجێ لە دانەیەک زیاتر هەبێت .
نیشانەکانی خراپ بوونی؛
-کێشە لە گێڕ وەک هەستکردن بەقورسی گێڕ گۆڕین یان درەنگ گێڕ گۆڕین یان خاو گێڕ گۆرین.
-هەڵە خوێندنەوەی گێچی خێرای .
-ئیش نەکردنی تەحدید سورعە(دیاریکەری خێرای)
-دروست بوونی کێشە لە تۆرک کۆنڤیرتەر لەناو گێڕ .
-هەڵبوونی گڵۆپ لەسەر داشبۆرد.

هۆکارەکانی خراپ بوون؛

-کێشە لە وایەر و گێچمەی سێنسەرەکە.
-خراپبوونی سێنسەرەکە خۆی یان پیس بوونی.
-خراپبوونی موگناتیس سێنسەرەکە .
-درز یان ژەنگ گرتن لە دیوی ناوەوەی سێنسەرەکە.
-زۆر درەنگ سێرڤس بۆ ئۆتۆمبێل وەک درەنگ گۆڕینی هایدرۆلیک.

نوسینی ئەندازیار/ ئیدریس عوسمان