سەردێر

گەردەلوولی خۆر بەڕێوەیە

مانگە دەستكردەكان لە كار دەخات

خەڵك-

زانایانی گەردوونناسی دەڵێن گەردەلوولی خۆر دەڕوات بە خێرایی 1.8 ملیۆن كیلۆمیتر لە سەعاتێكدا، پێشبینیدەكرێت لەزەوی بدت، رەنگە زیانی گەورە لە هەسارەكەمان بدات كە تێیدا دەژین.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی دەیلی ستار، ئەم گەردەلوولی خۆرە زۆر بەهێزەوە لە زەوی دەدات، تۆڕی مانگە دەستكردەكان لەكار دەخات، بەڵام جێگەی نیگەرانی نییە.

توێژەرەوان دەڵێن لە بەشێكی خۆردا غاز هەیە، ئەم غازە دەبێتەهۆی گەردەلوولی خۆری.

ئەم گەردەلوولی خۆرە زیان بە تۆڕی مانگە دەستكردەكان و تۆڕی ووزە دەگەیەنێت، بەڵام مەترسی گەورە دروست ناكات، لە هەمان كاتدا ئەوەش هەیە كە خۆر دەتوانێت گەردەلوول دەربكات كە تەكنۆلۆژی مرۆڤی لەكار بخات، ئەمەش دەكرێت روو بدات، بەڵام پێوەندی بە كاتەوە هەیە.

ئەم گەردەلوولی خۆرە لە خراپترین حاڵدا رەنگە زیان بە چەندین ترلیۆن دۆلار بگەیەنێت، پێویستی بە چەندین ساڵ دەبێت بۆ ئاسایی بوونەوە نەك مانگ.

بەپێی خەمڵاندنەكانی ئەكادیمی شاهانەی بەریتانیایی بۆ ئەندازیاری، ئەگەری روودانی گەردەلوولی خۆر هەیە.