سەردێر

كێشەی بۆینگ 737 چارەسەر نەكراوە

خەڵك-

كۆمپانیای بۆینگ رایگەیاند رادەستكردنی فڕۆكەی جۆری 737 ماكس رادەگرێت تا كێشەی كارەبایی چارەسەر دەكرێت تێیاندا.

رۆیتەرز لە 16ی نیسان بڵاویكردەوە رادەستكردنی فڕۆكەكانی جۆری 737 ماكس رادەگرێت بە ئەو كۆمپانیایانەی كڕیویانن بەهۆی بوونی كێشەی كارەبایی و سەلامەتی تێیاندا لە كاتی رووداودا لە سیستمی ئۆتۆماتیكی و وزەی یەدەگدا.

ئەم كێشەیە دەركەوت دوای چەند مانگێك لە گەڕانەوەی ئەم جۆرە فڕۆكەیە بۆ خزمەتگوزاری لە دوای راگیرانی لە كار بۆ ماوەیەكی درێژ بەهۆی مەرجی سەلامەتی كە دەردەچێت لە هەندێك سیستمی كۆمپیوتێریدا ئەم راگیرانە ماوەی 20 مانگی خایاند دوای دوو روداو.

ئیدارەی فیدراڵی فڕۆكەوانی ئەمریكا رایگەیاند بۆینگ پابەند كراوە بە چارەسەركردنی ئەم كێشە كارەباییەكان پێش دەستكردن بە فڕینەوە دووبارە.