سەردێر

پێنج بەهێزترین ئۆتۆمبێلە بەرزەكانی ئەمساڵ

 

خەڵك-

بۆ ساڵی 2021 پۆڵێنبەندی بۆ ئۆتۆمبێلە بەرزەكان كراوە لە جیهاندا:

شیفرۆلێت تاهۆ لە پلەی یەكەمدایە، بە هاكەی 51.995 هەزار دۆلارە، بزوێنەرەكەی 3.0 تۆربۆیە بە هێزی 277 ئەسپ، بزوێنەرێكی دیكەشی هەیە بە توانای 5.3 لیتر بە هێزی 355 ئەسپ و هەشت پستۆنە، جۆرێكی دیكەی بزوێنەرەكەی 6.2 لیتر، 8 پسپۆن و 420 ئەسپە هێزەكەی.

پلەی دووهەم شیڤرۆلێت سوبوربانە، بەهاكەی 50.295 هەزار دۆلارە، بزوێنەرەكەی 5.3 لیتر و 8 پستۆن و 355 ئەسپە، جۆرێكی دیكەی بزوێنەرەكەی 3.0 لیتر و 8 پستۆن و 277 ئەسپە، جۆرێكی دیكەی 6.2 لیتر و 8 پستۆن و 420 ئەسپە.

سێهەم بریتییە لە نیسان ئەرمەدا، بەهاكەی 52.995 هەزار دۆلارە، بزوێنەرەكەی 8پستۆن و 5.3 لیتر و 355 ئەسپە.

چوارەم بریتییە لە فۆرد ئیكسپیدەیشن بەهاكەی 50.095 هەزار دۆلارە، بزوێنەرەكەی 8 پستۆنە، 5.6 لیتر و 390 ئەسپە.

پێنجەم تۆیۆتا لانكرۆزەرە، بەهاكەی 51.690 هەزار دۆلارە، بزوێنەرەكەی 6 پستۆن و 3.5 لیتر و 375 ئەسپە.
بەهێزترین ئۆتۆمبێلە بەرزەكانی 2021