سەردێر

فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

خەڵك-

ئۆتۆمبێلی كارەبایی تسێلا بازدانێكی گەورەی تۆماركرد لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا لە ڕووی بەرزبوونەوەی رێژەی فرۆشییەوە بەپێی ئامارە فەڕمییەكانی كۆمپانیاكە.

كۆمپانیای تسێلا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بە ئەوە دەدات لە ماوەی چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا نزیكەی 185 ئۆتۆمبێلی كارەباییان فرۆشتووە، ئەمە نزیك دەبێتەوە لە ئەو ژمارەیەی لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا فرۆشراون.

سەرباری كەموكوڕی جیهانی لە چوونە نێو پیشەسازی ئۆتۆمبێلی كارەباییەوە، بەڵام ئەم كۆمپانیایە ژمارەیەكی پێوانەی ئۆتۆمبێل رادەستی كڕیارەكانی كردووە لە مانگەكانی كانوونی دووهەم، شوبات و ئاداردا.

داهاتی ئەم كۆمپانیایە لە چارەكی یەكەمدا گەیشتووەتە 10.39 ملیار دۆلار بەڵام داهاتی ساڵی رابردوی لە هەمان كاتدا بریتی بووە لە 5.99 ملیار دۆلار.

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تسێلا ئیلون ماسك دەڵێت: رووبەڕووی كۆمەڵێك ئاسەنگ بوونەوە كە رووبەڕوویان بووەتەوە لە ئەم ماوەیەدا.