سەردێر

زانیارییە نهێنییەكانی ئەپڵ دزرا

هەڕەشەیەكى قورس لەسەر ئەپڵ هەیە

خەڵك-

گرووپێك چەتەی ئینتەرنێتی كە هێرشی سایبیری دەكەن بۆ سەر دامەزراوە و كۆمپانیا گەورە جیهانییەكان توانیان هێرشێك بكەنە سەر كۆمپانیای ئەپڵ.

كەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریكایی بڵاویكردەوە كۆمپانیای ئەپڵ بەرەوڕووی هێرشی گرووپێك چەتەی ئینتەرنێتی بووەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئەم كەناڵە، چەتەكان توانیویانە زانیاری مەترسیدار لە كۆمپانیاكە بدزن لە بارەی بەرهەمەكانیانەوە.

ئەم گرووپە هێرشبەرە بە ریڤیل ناسراون داوای بڕی 50 ملیۆن دۆلاریان كردووە لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەی زانیارییەكانی كۆمپانیای ئەپڵ كە دەستیان بەسەردا گرتووە.

ئەم هێرشەی چەتەكان لە ئەم هەفتەیەدا بە پەرەسەندنێكی گەورەی چەتەكانی ئینتەرنێتی دەزاندرێت.

شارەزایەك بۆ كەناڵە ئەمریكاییەكە دەڵێت: ئەم گرووپە روسیاین رووبەڕووی كۆمپانیا گەورەكان دەبنەوە لە جیهاندا، ئەوان لیستی درێژخایەنیان هەیە لە هێرشەكانی سەر كۆمپانیا خۆرئاواییەكاندا.