سەردێر

گالاکسی ئێس 22 ئالترا، ئاشکرا کرا

خەڵک

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی دزەپێکراودا، سامسۆنگ گالاکسی ئێس 22 ئالترا، ئاشکراکرا، کە پاڵپشتی لە کۆمەڵێک تەکنەلۆجیای جیاواز و بەرز کراوە تیایدا.

ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە کە کۆمپانیای بواری دیزاین DBS بڵاوی کردووەتەوە ، نیشانی دەدات، کە سامسۆنگ گالاکسی  22 ئاڵترا، بە پێکهاتەیەکی بەرزەوە پاڵپشتی لە مەودایەکی فراوانی کامێرا دەکات کە پێشبینی دەکرێت لە لایەن ئۆڵمپسەوە پەرەی پێ دراوە، بۆ ئەوەی ئەزموونی فۆتۆگرافییەکی ناوازە پێشکەش بە بەکارهێنەرانی بکات، بە تایبەتی لەوێنەی سێڵفیدا .

ڤیدیۆکە کە سایتی هەواڵی تەکنەلۆجی تی 3 بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە؛ گالاکسی نوێ، کامێرایەکی تایبەتی سێڵفی لەژێر شاشەی نمایشی مۆبایلەکەدا هەیە.

مۆبایلە نوێکەی گالاکسی، پشتگیری لە پێنووسی S دەکات کە لە مۆدێلی گالاکسی ئێس 21 ئاڵترای پێشوودا بەردەست بوو.

بەپێی داتا ئابورییەکان لەساڵی ڕابردوودا، پشکی سامسۆنگ لە بازاڕی مۆبایلی کۆریای باشوور لە سەدا 70 ی تێپەڕکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای شیکردنەوەی دارایی ( Strategic Analytics ) سامسۆنگ لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2020 دا 3 , 4 ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە .

بەپێی ماڵپەڕی چۆسین ئێلبۆ، سامسۆنگ بە دیاریکراوی 72,3٪ فرۆشی مۆبایلەکانی لە ناوخۆی وڵاتدا بووە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان