سەردێر

هێرشی ئەلیكترۆنی جەنگی ناوەكی بەرپا دەكات

خەڵك-

توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن توێژەرانی چینی و ئەمریكاییەوە ئامادە كراوە، ئاشكرای دەكات دەكرێت هێرشە ئەلیكترۆنییەكان بۆ سەر دامەزراوە ناوەكییەكانی ئێران جەنگی ناوەكی هەڵبگیرسێنێت و جەنگ لە بواری ئەلیكترۆنییەوە بگوازێتەوە بۆ مەیدانەكان كە ژیانی ملیۆنان كەس بخاتە مەترسییەوە.

ئەم توێژینەوەیە 3 ساڵی خایاندووە، پەیمانگای شەنگەهای لە چین و دامەزراوەی كارنیگی ئەنجامیان داوە، هۆشداریان داوە لە ئەوەی هێرشە ئەلیكترۆنییەكان بۆ سەر سیستمی ناوەكی دەكرێت ببێتە هەڵگیرساندنی جەنگێك كە چەكی ناوەكی تێدا بەكاربهێنرێت.

حكومەتی ئەمریكا خاوەنی 5800 بۆمب و چین خاوەنی 200 بۆمبی ناوەكییە.

لەگەڵ گەشەی مەترسی ئەلیكترۆنی لەنێوان ئەم دوو زلهێزەی جیهاندا لە ساڵی رابردوودا كۆمپانیایەكی چینی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكان ئەمریكای تۆمەتبار كرد بە دەست هەبوون لە كردەی سێخوڕی ئەلیكترۆنی.

لە بەرامبەردا كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكایی چینی تۆمەتبار كرد بە چوونە نێو پۆستی ئەلیكترۆنی بۆ بردنی زانیاریی توێژەر و دامەزراوە ئەمریكاییەكان.

هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەری نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی كریستۆفەر رای رایگەیاند لێكۆڵینەوەیان لە نزیكەی 2000 دۆسێ كردووە پەیوەست بە حكومەتی چین، بەرێژەی 1300% لێكۆڵینەوە لە سیخوڕی ئابووری لەساڵانی رابردوودا زیادیكردووە.